Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 23:17

پێکدادانی چەکداری لە سەراوانی بەلووچستانی ئێران کوژران و بریندار بوونی 5 کەسی لێ کەوتەوە

کوردستان TV
100%

بەیانیی ئەمرۆ شەڕ و پێکدادانی چەکداری لە ناو شاری سەراوان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، کوژرانی چوار کەس و برینداربوونی کەسێکی دیکەی لێ کەوتەوە.

پۆلیسی پارێزگای سیستان و بەلووچستان ڕایگەیاند، تیمێکی پۆلیس کە لە ناو شاری سەراوان خەریکی بەڕێوەبردنی ئەرکی ڕۆژانەیان بوون لە لایەن گرووپێکی چەکداری نەناسراوەوە هێرشیان کراوەتە سەر.

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانیش ئاشکرای کردووە لەم پێکدادانانەدا 3 هێرشبەر و پۆلیسێک کوژراون و پۆلیسێکی دیکەش بریندار بووە و گوازراوەتەوە بۆ بنکەیەکی تەندروستی.

تەسنیم ڕاشیگەیاندووە ئەم چەکدارە هێرشبەرانە سەر بە گرووپی جەیشولعەلی بوون و ویستوویانە بچنە ناو بنکەیەکی پۆلیسی شاری سەراوان بەڵام لە لایەن هێزی پۆلیسەوە بەرپەرچ دراونەتەوە و ڕێگرییان لێ کراوە.

شاری سەراوان کە دانیشتووانەکەی بەلووچن، لە نزیک سنووری ئێران و پاکستان هەڵکەوتووە و لە ساڵانی ڕابرودودا چەندین جار لە نێوان پۆلیسی ئەم شارە و هێزەکانی جەیشولعەدل کە گرووپێکی بەلووچن، شەڕ و پێکدادان هاتووەتە ئاراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.