ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شەممە، هەزاران کەس لە شەقامەکانی تەلئەڤیڤ خۆپیشاندانیان کرد و داوای کۆتاییهێنان بە شەڕی کەرتی غەزه‌یان کرد، ئەمەش رۆژێک دوای پەسەندکردنی پلانی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری غەزە لەلایەن کابینەی ئەمنی حكوومه‌تی ئیسرائیل.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پریس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مرۆ هاووڵاتییانی ئیسرائیل له ته‌لئه‌ڤیڤ خۆپیشاندانی هه‌زاران كه‌سیان ئه‌نجامداوه و داوای هه‌رچی زووه وه‌ستانی شه‌ڕی غه‌زه‌یان كرد.
ئه‌وه‌ش هاتووه: له خۆپیشاندانه‌كه‌دا هاووڵاتییانی ئیسرائیلی لافیتەیان هەڵداوه و وێنەی ئەو بارمتانەیان بەرزکردووه‌ته‌وه کە لە دوای هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری 2023ەوە لە کەرتی غەزە راگیراون.
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاوییانكردووه‌ته‌وه، داواكاریی سه‌ره‌كی خۆپیشانده‌رانی ئه‌مرۆی شه‌قامه‌كانی ته‌لئه‌ڤیڤ وه‌ستانی جه‌نگ و ئازادكردنی بارمته‌كانی ده‌ستی حه‌ماس بووه.
به چه‌ندین دروشمی جیاواز داوایان کرد حکوومەتەکەی بنیامین ناتانیاهۆ کاربکات بۆ دەستەبەرکردنی ئازادکردنی بارمته‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.