Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 14:41

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە رێککەوتنی ئاشتیی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا کرد و بەهۆی نێوەندگیریی سەرکەوتووانەی ئەم ڕێککەوتنە مێژووییەش پیرۆزبایی لە سەرۆکی ئەمریکا کرد.

نێچیرڤان بارزانی لە نووسینێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "پێشوازی لە واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە کۆشکی سپی دەکەم".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە درێژەی تویتەکەیدا نووسیویەتی: "پیرۆزبایی لە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم بۆ نێوەندگیریی سەرکەوتووانەی ئەم ڕێککەوتنە مێژووییە".

سەرۆککۆماری ئازەربایجان و سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا لە واشنتن، بە ناوبژیوانیی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕێککەوتننامەی ئاشتییان واژۆ کرد و بەڵێنیان دا بۆ هەمیشە کۆتایی بە شەڕ و ناکۆکییەکانیان بهێنن و ڕێز لە سەروەریی یەکتر بگرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.