بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 9ـی ئاب، بەڕیوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
پێشبینیش دەکات سبەی یەکشەممە، 10ـی ئاب، ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە.
پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژی شەممە، 9ـی ئاب.
هەولێر : 45 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 44 پلەی سیلیزی
دهۆک : 44 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 46 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی
سۆران : 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 37 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 49 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.