پۆلیسی کەرکووک هاووڵاتییەکی بەرەگەز عەرەبیان بە کوژراوی لە سەرگەڕان دۆزییەوە و گەڕان بەدوای بکوژەکە بەردەوامە.
ئەمرۆ هەینی 8ی ئابی 2025، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سەرگەڕان بە "هەڵۆ جەباری" پەیامنێری "کوردستان تیڤی"ی راگەیاند: تەرمی کەسێک لە نێوان گوندی پەرکانە- خەرابە دۆزراوەتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە داوە، کوژراوەکە ناوی "شجاع عەبدوڵڵا خەلەف"ە و بە رەگەز عەرەبە و سەیارەیەکی لە جۆری کیای پێبووە.
سەرچاوەکەی پۆلیس ئەوەشی ئاشکراکرد، هاووڵاتییەکە دانیشتووی پردێیە و ئەمرۆ هاتۆتە سنووری ناحیەی سەرگەڕان.
پۆلیسی کەرکووک تەرمەکەیان رەوانەی پزیشکی دادی کەرکووک کردووە و لە لێکۆڵینەوەدان بۆ دۆزیینەوەی تاوانباری رووداوەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.