Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 08:19

گەشتیارێک لەڕووباری خەلان بیاو نزیک گوندی قەمەریانی سنوری قەزای خەلیفان خنکا

کوردستان TV
100%

 ئافرەتێک لە رووباری خەلان بیاو نزیک گوندی قەمەریان لە سنووری شارۆچکەی خەلیفان خنکا و بەرگری شارستانیی سۆرانیش دەڵێت، تەنیا یەمساڵ حەوت رووداوی خنکان لە سنوورەکە روویداوە.  

ئەمڕۆ هەینی 8ـی ئابی 2025، رەوەند هاودیانی گوتەبێژی بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران بە "ئەبوبەکر سلێمان" پەیامنێری "کوردستان تیڤی"ی راگەیاند: ئافرەتێکی لە رووباری خەلان بیاو نزیک گوندی قەمەریان لە سنووری شارۆچکەی خەلیفان خنکا.

ئافرەتەکە تەمەنی 31 ساڵە و ناوی "فرمێسک بارزان"ـە و خەڵکی هەولێرە و لەگەڵ ئەندامانی خێزانی بە مەبەستی گەشتکردن سەردانی ئەو دەڤەرەیان کردبوو.

رەوەند هاودیانی گوتی، بەر لە گەیشتنی تیمەکانمان لەلایەن چەند کەسێکەوە تەرمی ئافرەتەکە لەناو رووبار دەرهێنرابوو، هاووڵاتییەکە فریاگوزاری سەرتایی بۆ کرا دواتر لەلایەن تیمەکانمان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەزای خەلیفان کرا و بەڵام دەرئەنجام هاووڵاتییەکە گیانی لەدەستدا.

گوتەبێژی بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران گوتیشی،

تەرمەکەی ڕاستەوخۆ ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کرا بۆ توێکاری پزیشکی.

بەپێی دواین ئاماری بەرگریی شارستانییەتی سۆران، تەنیا لەم ساڵ دا حەوت ڕووداوی خنکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕوویان داوە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.