ئەمڕۆ هەینی 8ـی ئابی 2025 سەرۆک بارزانی پەیامێکی ئاراستەی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کورستان کرد و تێیدا پیرۆزبایی لە سکرتێری گشتی و ئەندام و لایەنگرانی کرد.
دەقی پەیامەکەی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی چل و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کاک محەمەدی حاجی مەحموود سکرتێری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکەم. پێزانینمان بۆ خەبات و قوربانیدانی کاک محەمەدی حاجی مەحموود و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە وێستگە و قۆناغەکانی خەباتی گەلەکەمان هەیە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.