لە دەربەندی گۆمەسپان دوو هاووڵاتی لەلایەن تیمی ژێر ئاوی خەبات رزگار کران.
ئەمڕۆ هەینی 8ـی ئابی 2025، بەڕێوەبەرايەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە، دوو هاووڵاتی لەلایەن تیمی ژێر ئاوی خەبات لە دەربەندی گۆمەسپان رزگار کران لە خنکان.
بەڕێوەبەرايەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر دەڵێت، دوو هاووڵاتییەکە بە ناوەکانی "عەبدولرەحمان ئەحمەد سەعید" تەمەن 25 ساڵان و "عەبدوڵا سەدرەدین" تەمەن 10 ساڵان بە مەبەستی خۆ فێنککردنەوە خۆیان خستبووە دەربەندی گۆمەسپان و بەهۆی ناشارەزایی نزیکبوون لە خنکان.
بەڕێوەبەرايەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر داوای لە هاووڵاتییان کرد، لەو شوێنانەی مەترسی نوقوم بوون هەيە و قەدەغەکراوە مەلە نەکەن بۆ پاراستنی گیانی خۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.