سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل دژایەتیی خۆی بۆ بڕیاری نوێی کابینەی ئەمنیی ئیسرائیل سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی غەزە ڕاگەیاند و جەختی کردەوە ئەم بڕیارە کارەساتی زیاتری لێ دەکەوێتەوە.
رۆژی هەینی 8ـی ئابی 2025، یائیر لاپید، سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە کاردانەوەیەکدا بەرانبەر بە بڕیاری شەوی ڕابردووی کابینەی ئەمنیی وڵاتەکەی لەسەر کۆنترۆڵکردنی تەواوی غەزە ڕایگەیاند: ئەم کارە دەبێتە هۆی مردنی ئەو بارمتانەی هێشتا زیندوون و هەروەها کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی ئیسرائیلی بەدوادا دێت.
بە گوتەی لاپید: "ئەم پلانە تەواو پێچەوانەی بۆچوونی بەرپرسانی باڵای سەربازی و ئەمنییە".
چەند کاتژمێر پێشتریش، ئەیال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل سەبارەت بە بڕیارەکەی کابینە هۆشداریی دابوو و نەتانیاهۆی بە ملکەچبوون لە بەرانبەر گوشارەکانی وەزیرانی ڕاستڕەوی کابینە تۆمەتبار کردووە.
کابینەی هاوپەیمانیی ئیسرائیل پشتی بە پشتیوانیی وەزیرانی راستڕەو و نەتەوەخوازی ئیسرائیل بەستووە کە هەڕەشەیان کردووە لە ئەگەری هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ حەماس، لە کابینە دەکشێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.