سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند لە چەند پەیوەندیی تەلەفۆنیدا کە ڕۆژانی ڕابردوو لەگەڵ ڤلادمیر پۆتینی سەرۆکی رووسیا بوویەتی، پۆتین هاوڕای ئیسرائیلە کە دەبێ ڕێگا نەدرێ ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات.
بنیامین نەتانیاهۆ لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند سەرۆکی رووسیا جەختی لە هاوکاریی نێودەوڵەتی بۆ ڕێگری لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی کردووە و پیتاندنی یۆرانیۆم لە ناو خاکی ئێرانیش ڕەت دەکاتەوە. ئاماژەی بە ڕۆڵی دۆناڵد ترەمپ وەک ناوبژیوانێک لە کێشە جیهانییەکاندا کردووە.
بە گوتەی نەتانیاهۆ: "ئەو قسەیەی پۆتین کە دەڵێ ئێران نابێ لە پیتاندنی یۆرانیۆم بەردەوام بێت زۆر باشە و ئەمە هەر هەمان هەڵوێستی ئەمریکا و ئیسرائیلە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.