وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر 18 كه‌س و لایه‌نی سه‌ر به ئێران‌دا سه‌پاند، كه تۆمه‌تبارن به هه‌وڵدان بۆ ده‌ستخستنی داهات و خۆدزینه‌وه له سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له رێگه‌ی تۆڕی دارایی و ته‌كنه‌لۆژیی پێشكه‌وتووه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ـی ئابی 2025، نووسینگه‌ی كۆنترۆڵكردنی سه‌روه‌ت و سامانی بیانی (OFAC) سه‌ر به وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: سزای نوێی سه‌پاندووه به‌سه‌ر 18 كه‌س و لایه‌نی په‌یوه‌ستدار به هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ ده‌ستخستنی داهات و بازدان به‌سه‌ر سزاكانی ئه‌مریكادا.
وه‌زاره‌ته‌كه له راگەیێندراوێكدا رایگه‌یاند: "سزا نوێیه‌كان ئه‌و كه‌س و لایه‌نه سه‌ره‌كییانه ده‌كاته ئامانج كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن سیسته‌می پاره‌دانی جێگره‌وه و پلانی بانكی نهێنی دابمه‌زرێنن بۆ بازدان به‌سه‌ر كۆت و به‌نده داراییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌تایبه‌تیش له بابه‌تی فرۆشتنی نایاسایی نه‌وتدا".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌و سیسته‌مانه بۆ پاڵپشتیكردنی دارایی وه‌كیله‌كانی تاران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌كارده‌هێنرێن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئێران بتوانن سه‌ركوتی ناوخۆیی زیاتر بكه‌ن، له‌وانه سنوورداركردنی ئینته‌رنێت و راوه‌دوونانی ئه‌و ژنانه‌ی پێشێلی یاساكانی حیجابی زۆره‌ملێ ده‌كه‌ن.
سكۆت بیسێنت، وه‌زیری گه‌نجینه دەڵێت: "به‌هۆی هه‌ڵمه‌تی فشاری توندی سه‌رۆك تره‌مپه‌وه، رژێمی ئێران رووبه‌ڕووی به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی زیاتر بووه‌ته‌وه له ده‌ستڕاگەیشتن به پاره و سه‌رچاوه‌كانی داهات".
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه كه گه‌نجینه به‌رده‌وام ده‌بێت له تێكدانی هه‌وڵه‌كانی تاران بۆ خۆدزینه‌وه له سزاكان و بێبه‌شكردنی به‌رنامه‌كانی چه‌كسازی له سه‌رمایه.
له كۆتاییدا راگەیێندراوه‌كه هاتووە "ئه‌م رێكاره هاوته‌ریبە له‌گه‌ڵ زنجیره‌یه‌ك سزای پێشووتر كه تۆڕه بانكییه نهێنییه‌كانی په‌یوه‌ست به سوپای پاسداران، هه‌روه‌ها تۆڕی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی سه‌ر به شه‌مخانی كرده ئامانج، كه ملیاره‌ها دۆلاریان ده‌ستكه‌وتووه و له رێگه‌ی ئه‌و سیسته‌مانه نهێنییانه‌وه سپی كراونه‌ته‌وه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.