Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 23:05

نێردەی ئەمریکا پیرۆزبایی لە لوبنان دەکات 

کوردستان TV
100%

نێردەی تایبەتی ئەمریکا، پیرۆزبایی لە حکوومەتی لوبنان و سەرۆکی وڵاتەکە کرد بۆ دەرکردنی بڕیارێک کە بە "مێژوویی و ئازایانە" وەسفی کرد سەبارەت بە چەکداماڵینی حزبوڵڵا. ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی لوبنان لەسەر ئەو خاڵانەی لە پێشنیازنامەیەک  ئەمریکادا هاتوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ـی ئابی 2025، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا، ستایشی حکوومەتی لوبنانی کرد بۆ ئەو بڕیارانەی کە لەبارەی چەکی حزبوڵڵاوە دەریکردوون.

نێردەی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی "ئێکس" نووسیویەتی: "پیرۆزبایی لە سەرۆکی لوبنان و سەرۆک وەزیران و ئەنجوومەنی وەزیران دەکەین.. پیرۆزبایی لە دەرکردنی ئەم بڕیارە مێژوویی و ئازایانە و دروستەی ئەم هەفتەیە دەکەین بۆ دەستپێکردنی جێبەجێکردنی تەواوەتیی ڕێککەوتنی ڕاگرتنی کردەوە دوژمنکارییەکان".

هەروەها گوتی: "بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەم هەفتەیە، لەکۆتاییدا چارەسەری یەک نیشتمان و یەک سوپای لە لوبناندا خستە بواری جێبەجێکردنەوە".

هاوکات، پۆڵ مۆرقس، وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان، دووپاتیکردەوە کە ئەنجوومەنی وەزیرانی لوبنان ڕەزامەندیی نیشانداوە لەسەر بڕگەکانی ئەو ڕێککەوتنەی کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بۆ چەکداماڵینی حزبوڵڵا پێشنیاز کراوە.

بەپێی قسەکانی وەزیری ڕاگەیاندن، بڕگە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنەکە بریتین لە نەهێشتنی بوونی چەکداری بەشێوەیەکی قۆناغبەند، کە حزبوڵڵاش دەگرێتەوە، هەروەها پشتیوانیکردنی سوپای لوبنان و بڵاوەپێکردنی لە باشووری وڵات.

سەبارەت بە مەترسیی کاردانەوەی شەقام، مۆرقس گوتی: "هەموو وەزیرەکان پەرۆشی سەقامگیریی وڵاتن و هەر بڕیارێک حکوومەت دەریبکات بۆ چەسپاندنی سەقامگیرییە. کۆبوونەوەی ئەمڕۆ شایەتحاڵی وتاری نیشتمانی بوو و خۆشەویستی باڵی بەسەر ئەنجوومەنی وەزیراندا کێشاوە."
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.