Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 23:04

ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر 100 ئامێری گزیکردندا گرت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە کەسێک دەستگیر بکەن و دەست بەسەر 100 ئامێری بلوتوزی تایبەت بە گزیکردندا بگرن، کە بەنیازبووە لە کاتی تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمدا بەسەر قوتابیاندا ساغی بکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ـی ئابی 2025، لە ڕاگەیێندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، کە بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبارێک بە ناوی (ب. م. ف) دەستگیرکراوە.

بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، تۆمەتبارەکە خەڵکی قەزای حیللەیە لە پارێزگای بابل و بە شێوەی قاچاخ 100 ئامێری بلوتوزی هێنابووە ناو شاری هەولێر. ئامێرەکان بە تایبەتی بۆ مەبەستی گزیکردن (غش) لە تاقیکردنەوەکاندا بەکاردەهێنرێن.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە ویستوویەتی بەر لە دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی قوتابیان، ئەو ئامێرانە لە بازاڕەکانی هەولێردا بفرۆشێتەوە و ساغیان بکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەڵێت، تۆمەتبارەکە ڕاگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.