Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 04:26

حەوت دەرۆزەکەر لە سلێمانی دەستگیرکران

کوردستان TV
100%

لە سلێمانی حەوت دەرۆزەکەر دەستگیرکران و پۆلیسی ئەم شارەش دەڵێت، هەڵمەتی دەستگیركردنی دەرۆزەکەرەکان بەردەوام دەبێت.

ڕۆژی پێنجشەممە 7ـی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاوی کردەوە، حەوت دەرۆزەکەر لەسەر رێگای عەربەت – سلێمانی دەستگیر کراون.

لە ڕاگەیاندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە: "بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لە رێگەی مەفرەزەکانیانەوە بەناو شار و دەرێی شاردا دەگەڕان  بۆ نەهێشتنی دیاردەی دەرۆزەکردن، دەرئەنجام توانیان حەوت کەس دەستگیر بکەن".

ئاماژە بەوەش کراوە دەرۆزەکەرەکان بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە .

بەرێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، "هەڵمەتی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كاری دەرۆزەكردن دەكەن بەردەوام دەبێت و دەرۆزەكەران دەستگیردەكرێن و ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.