Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 05:38

هه‌ولێر.. سبه‌ی بۆڕی ئاوی ئیفراز سێ چاك ده‌كرێته‌وه‌ و ئاو ده‌درێته‌وه‌ به‌ هاووڵاتییان

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ بۆڕی ئاوی ئیفراز سێ چاك ده‌كرێته‌وه‌ و ئاو ده‌درێته‌وه‌ به‌ هاووڵاتییان.

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بۆڕی دوو و سێی پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز سێی هه‌ولێر شكا و به‌و هۆیه‌وه‌ گه‌یاندنی ئاو به‌ هاووڵاتییان وه‌ستێنرا.

ڕابه‌ر حوسێن به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر رایگه‌یاند "بۆڕی ئاوی ئیفراز سێ هه‌ر لەنێو پرۆژەکە شکاوە".

راشیگه‌یاند "تیمەکان خەریکی چاککردنەوەن و بۆ بەرەبەیانی سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ بۆرییەکە به‌ته‌واوی چاک کدەبێتەوە و ئاو دەگاتەوە هاووڵاتییانی شاری هەولێر".

بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ئاماژەی به‌وه‌ش كرد "ئه‌و بۆڕییه‌ی شكاوه‌ بۆڕییه‌ كۆنه‌كه‌یه‌ و بۆرییە نوێیەکە هیچ کێشەیەکی نییە، بەڵام لە چەند کاتژمێرێکی کەم چاک دەکرێتەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.