ماوەی چەند رۆژێكە كەشێكی هاوشێوەی 5 ساڵ بەر لە ئێستا و ساتی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆڤید 19 لە وڵاتی چین دروستبووە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێك كه به‌هۆیه‌وه تا ئێستا هەزاران كەس داخیلی نەخۆشخانەكان كراون.
ڤایرۆسەكە زیاتر لە شاری فووشان لە باشووری وڵاتی چین بڵاوبووەتەوە و ناوی (شیكۆنگونیا)ـه و بۆ یەكەمجار له ساڵانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو دۆزراوەتەوە.
بەگوێرەی میدیاكانی چین، تا ئێستا زیاتر لە حەوت هەزار كەس لە سنووری شاری فووشان تووشی ڤایرۆسەكە بوون، هەندێك شوێنی شارەكە بەتەواوی كەرەنتین كراون.
ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری فووشان له وڵاتی چین ئێستا تاوتوێی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بڕیاری كه‌ره‌نتین و رێكاره‌كانی خۆپارێزی ڤایرۆسی كۆڤید 19 ده‌كه‌ن بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی شیكۆنگونیا.
نیشانه‌كانی ڤایرۆسی شیكۆنگونیا تاڕاده‌یه‌كی له نیشانه‌كانی كۆڤید 19 ده‌چن كه بریتین له تا و سكچوون و ژانه‌سه‌ر و هه‌ستكردن به ماندوێتی و ئازاری جومگه‌كان كه ره‌نگه بۆ ماوه‌ی 4 تا 8 رۆژ به‌رده‌وام بێت، له‌هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا كاریگه‌ری ڤایرۆسه‌كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندان مانگ و ساڵ ده‌مێنێته‌وه.
به‌گوێره‌ی داتاكانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، هه‌ندێك جار ڤایرسی شیكۆنگونیا ده‌بێته هۆی گیانله‌ده‌ستدان كه به‌هۆیه‌وه تا ئێستا زیاتر له 90 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆماركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.