Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:08

35 بانكی عێراقی لەلایەن ئەمریكاوە سزایان بەسەردا سەپێنراوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا تا ئێستا سزای بەسەر 35 بانكی عێراقی سەپاندووە، دوایین بانكیش كە سزای بەسەر سەپێنرا بانكی نێودەوڵەتیی بەغدا بوو.

روانگەی (ئیكۆ عێراق) تایبەت بە كاروباری ئابووری ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوی كردەوە: لە كۆی 72 بانك كە ئێستا لە عێراق كار دەكەن، 35 بانكیان لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكاوە سزایان بەسەردا سەپێنراوە.

بڵاویشی كردەوە: ئەو بانكانەی لە عێراق كار دەكەن بەشێكیان ناوخۆیین و بەشێكی دیكەیان عەرەبی و بیانین، كاتێك لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزایان بەسەر دەسەپێنرێت مامەڵەكردن بە دۆلاریان لەسەر قەدەغە دەكرێت.

هەروەها بڵاوی كردەوە: دوایین بانكی عێراقی كە لەلایەن ئەمریكاوە سزای بەسەردا سەپێنرا بانكی نێودەوڵەتی بەغدا بوو بەهۆی گەندەڵییەكانی بەڕێوەبەری پێشووی بانكەكە بوو.

سەبارەت بە چۆنیەتی سەپاندنی سزا بەسەر بانكەكان، روانگەی ئیكۆ عێراق رایگەیاند: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئیمێلێك بۆ بانكی ناوەندیی عێراق دەنێرێت و تێیدا ناوی ئەو بانكە ئاشكرا دەكات كە سزای بەسەردا سەپێنراوە بەهۆی كاری نایاسایی بە دۆلار یاخود مامەڵەكردن لەگەڵ لایەنی قەدەغەكراو.

راشیگەیاند: لای خۆشییەوە بانكی ناوەندیی عێراق دەبێت لە ماوەیەكی دیاریكراودا وەڵام ئیمەلەكە بداتەوە، لە كاتی دواكەوتن یاخود وەڵام نەدانەوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا راستەوخۆ سزاكە بەسەر بانكەكە دەسەپێنێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.