Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 10:44

پەرلەمانتارانی كوردستان رەفتارێكی بزووتنەوی بابلیون بۆ بە عەرەبكردنی كریستیانەكان ڕەت دەكەنەوە

کوردستان TV
100%

دوو پەرلەمانتاری كوردستان رەفتارێكی بزووتنەوی بابلیون ڕەت دەكەنەوە كە داوای بە عەرەبكردنی كریستیانەكان دەكات.

بزووتنەوەی بابلیون لە بڵاوكراوەیەكدا داوای لە هاووڵاتییانی کلدانی و سریانی و ئاشووری و ئەرمەنی كردووە لە كاتی پڕكردنەوەی فۆڕمی پێشكەشكردن بۆ كۆلیژی پۆلیس، لە خانەی نەتەوەدا بنووسن (عەرەب).

لەمبارەیەوە دوو پەرلەمانتارەكە نامەیەك ئاراستەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتی پۆلیس دەكەن و داوا دەكەن سەركۆنەی ئەو رەفتارەی بزووتنەوەی بابلیون بكرێت و رەت بكرێتەوە.

دەقی نامەكەی هەردوو پەرلەمانتارەكەی كوردستان:-

بۆ بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق

 - بەڕێز وەزیری ناوخۆی عێراق

 - بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیس

- ڕای گشتیی عێراق

ئێمە بە نیگەرانییەوە بڵاوكراوەیەكی بزووتنەوەی بابلیونمان لە سۆشیال میدیا خوێنده‌وە کە داوای لە خەڵکی کلدانی و سریانی و ئاشووری و ئەرمەنی کردووە ئەوانەی دەیانەوێت داواکاری پێشکەش بکەن بۆ پەیمانگای باڵا بۆ پەرەپێدانی ئاسایش و کارگێڕی سەر بە کۆلێژی پۆلیس و پەیمانگه‌ی ڕاهێنانی کۆمیسارانی پۆلیس فۆرمی پێشکەشکردن پڕبکەنەوە، بەڵام دەبێت لە خانه‌ی نەتەوە (عه‌ره‌ب) بنووسن!

لەگەڵ سه‌یركردنی فۆڕمی داواکارییەکە، بۆمان دەرکەوت کە فۆرمەکە لە بنەڕەتدا بژارده‌ی نەتەوەی ده‌ستنیشان نه‌كردووه‌كه‌ كە له‌ ماددەکانی 3 و 125ی دەستووری فیدراڵیدا هاتووە، بەڵکو لە سێ بژاردەدا سنووردار کراوە کە هیچیان کلدانی و سریانی و ئاشووری و ئەرمەنی تێدا نییە!

ئەم پێشێلکارییە ئاشکرایەی بوونی ئێمە و ئەم تێڕوانینە وه‌ده‌رنانییە لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەتاڵکردنەوەی وڵات لە دانیشتووانی ڕەسەنی وڵاتەکە بوون. بەردەوامبوونی ئەم وەدەرنانە پەیامێکی ڕوونە بۆ ئەوانەی کە دەمێننەوە بۆ ئەوەی زەوییەکانیان بەجێبهێڵن، چونکە بە سادەیی دانیان پێدا نانرێت.

سەبارەت بە بزووتنەوەی بابلیون و سەرکردەکەی ڕه‌یان کلدانی، ئەمڕۆ وەک لە زۆر بۆنەدا جارێکی دیکە خۆی وەک ئامرازێکی هەرزان خۆی ڕادەستی هەوڵەکانی توانه‌وه‌ و دوورخستنەوەی ئەم گەلە ڕەسەنە دەکات. ئەمەیش بۆ بزووتنەوەکە و سەرکردەکەی شتێكی سەیر نییە. هەوڵدان بۆ بەعەرەبکردنی گەلەکەمان و وەدەرنانی زمانەکەمان و پشتبه‌ستن به‌زمانی عەرەبی لە شوێنی ئه‌و زمانه‌ و هێرشكردنه‌ سەر کەنیسە و سەرکردایەتییەکەی و ته‌نگهه‌ڵچنینی دەشتی نەینەوا و دانیشتووانەکەی لە ڕێگەی تۆقاندن و هەڕەشەی بڕینی بژێوی ژیان و دواجاریش سەپاندنی ناسنامەیەکی عەرەبی بەسەر گەلەکەماندا، هەموویان چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌كی زنجیرەیەکن کە ئه‌و بزووتنەوە نوێنەرایەتی دەکات، دوا ئەڵقەیشی ڕیشه‌كێشكردنی گەلی کلدانی و سریانی و ئاشووری و ئەرمەنییە و بەخشینی خاک و مێژوو و بوونیان به‌ ئاغا و خێرخوازانیان كۆتایی دێت.

ئێمە دەڵێین شەرمەزاری بۆ ئەو کەسانەیە کە ئامرازێکن بەدەست بێگانەکانەوە بەرامبەر گەلەکەیان، نەوەکانی گەلەکەمان هەرگیز لەبیریان ناچێت کە ئێوە بەبێ ئابڕوویی و شەرمەزارییەوە چی دەکەن.

جینۆساید دژی گەلەکەمان بە چەندان شێوە بەردەوامە و چەکی تواندنه‌وه‌ی نەتەوەیی و هەڵوەشاندنەوەی ناسنامە لە گولـلـه‌ی ستەمکاران کوشندەترە، بەڵام دڵنیابن گەلەکەمان لە خاک و ناسنامەی خۆیدا کلدانی و سریانی و ئاشووری و ئەرمەنی هەروا دەمێنێتەوە و هیچ دوژمن و بریکارێک ناتوانێت ئەم ڕاستییە بسڕێتەوە.

جەیمس حەسدۆ هێدۆ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

ڕامی نووری سیواش ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

5ی ئابی 2025

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.