Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 09:26

بارەگای بارزانی راگەیەنراوێك لەبارەی بێڕێزیكردن بە میری ئێزیدیان بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

بارەگای بارزانی راگەیەنراوێك لەبارەی ئەو بێڕێزییە بڵاو دەكاتەوە كە بەرامبەر بە میری ئێزیدیان كراوە، هەر لەو راگەیەنراوەدا بارەگای بارزانی جەخت لە پشتیوانی خۆی بۆ میر حازم تەحسین بەگ دووپات دەكاتەوە.

بارەگای بارزانی لە راگەیەنراوەكەدا رایدەگەیەنێت "زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو بێڕێزییە دەکەین کە لەلایەن کەسێکی نەزانی ئێزیدی لە شاری بەرلین کراوەتە سەر بەڕێز میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزیدیان لە کوردستان و جیهان و سەرۆکی جڤاتا رۆحانی ئێزیدیان".

بارەگای بارزانی هەروەها رایدەگەیەنێت "ئەم جۆرە ڕەفتارە مەبەستی خەراپەکارانەی لە پشتە و بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە".

بارەگای بارزانی ئاماژە بەوەش دەكات "هەر لێرەوە پشتیوانیمان بۆ بەڕێز میر حازم تەحسین بەگ دووپات دەکەینەوە و هەموو هەوڵێکیش بۆ دروستکردنی دووبەرەکی لەناو ئێزیدیان و سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانیان ڕەت دەکەینەوە".

دەقی راگەیەنراوەكەی بارەگای بارزانی:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو بێڕێزییە دەکەین کە لەلایەن کەسێکی نەزانی ئێزیدی لە شاری بەرلین کراوەتە سەر بەڕێز میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزیدیان لە کوردستان و جیهان و سەرۆکی جڤاتا رۆحانی ئێزیدیان.

ئەم جۆرە ڕەفتارە مەبەستی خەراپەکارانەی لە پشتە و بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە.

هەر لێرەوە پشتیوانیمان بۆ بەڕێز میر حازم تەحسین بەگ دووپات دەکەینەوە و هەموو هەوڵێکیش بۆ دروستکردنی دووبەرەکی لەناو ئێزیدیان و سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانیان ڕەت دەکەینەوە.

بارەگای بارزانی

5ی ئابی 2025

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.