وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕی لانیکەمی مووچەی کرێکارانی ناکارامەی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.
ڕۆژی سێسەممە 5ی ئابی 2025، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دوای نووسراوی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەسەر کۆنووسی لێژنەی کەمترین کرێی کرێکاری ناکارامە، لەسەر راسپاردەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر لانیکەمی مووچەی ئەو کرێکارانە درا.
بە پێی ئەم بڕیارە لانیکەمی کرێی مانگانەی کرێکارای ناکارامە، نابێ لە 450 هەزار دینار کەمتر بێت و ئەو کرێکارانەش کە بە کرێی کاری رۆژانە کار دەکەن، نابێت کرێی رۆژانەیان لە 15 هەزار دینار کەمتر بێت، بە شێوەیەک کە بڕی مووچەی مانگانەشیان لە کەمترین کرێی کرێکاری ناکارامە کەمتر نەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.