Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 19:27

لە هەڵەبجە بەهۆی تەقەکردنەوە دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندارە

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەڵەبجە، لە ڕووداوێکی تەقەکردندا دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو، پۆلیسیش ڕایگەیاند دوو تۆمەتباریان لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: کاتژمێر 3ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 5ـی ئابی 2025، لە گەڕەکی فەرمانبەران ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویداوە.

بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو هاووڵاتی کوژراون بەناوەکانی (ب. ج. ف)ـی تەمەن 20 ساڵ و (ش. م. ا) تەمەن 18 ساڵ، هەروەها کەسێکی دیکەش بەناوی (پ. م. ت)ـی تەمەن 31 ساڵ بریندار بووە.

بەپێی زانیارییەکان، بریندارەکە برینەکەی سەختە و رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.

پۆلیسی هەڵەبجە ئەوەشی خستووەتەڕوو، پەیوەست بە ڕووداوەکە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، دوو کەس وەک گومانلێکراو بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادان دەستگیرکراون.

لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە کە لە بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.