بۆ ئەمساڵی خوێندن لە كۆلیژی تەكنیكی سۆران بەشی راگەیاندن دەكرێتەوە و خوێندن تێیدا بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت و بڕوانامەی دیبلۆم بە قوتابییان دەدرێت.
د. سیروان لەتیف حاجی راگری كۆلیژی تەكنیكی سۆران بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2025-2026 بەشی راگەیاندن و بازاڕگه‌ری لە كۆلیژی تەكنیكی سۆران دەكرێتەوە.
راشیگەیاند: ئامانج لە كردنەوەی ئەو بەشە نوێیەی خوێندن لە كۆلیژی تەكنیكی سۆران پێگه‌یاندنی كادیری شارەزایە له بواری میدیا و بازاڕگەریدا.
ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران له باره‌ی پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی قوتابییان له‌و به‌شه نوێیه گوتی: ده‌رچووانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌توانن له ڕێگەی زانكۆلاین بۆ ئه‌مساڵی خوێندنی 2025-2026 داواكاری بۆ خوێندن له‌و به‌شه پێشكه‌ش بكه‌ن.
د. سیروان لەتیف حاجی لە كۆتاییدا ئاماژەی بەوە دا كە "ده‌رچووانی بەشی راگەیاندن و بازاڕگه‌ری ده‌بنه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دیبلۆمی دوو ساڵه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.