دەرچووانی كۆلیژە پزیشكییەكانی سنووری شارۆچكەی مەخموور ئێستا دەتوانن فۆڕمی دامەزراندنی وەزارەتی تەندروستی عێراق پڕ بكەنەوە بەمەبەستی دامەزراندنیان، بەمەش گرفتی كەمی میلاكاتی پزیشكی و كارمەندان لە بنكە تەندروستییەكانی سنوورەكە تاڕادەیەكی باش چارەسەر دەبن.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە مەخموور پێی راگەیاندین: بەپێی ئەو فۆڕمەی وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاوی كردۆتەوە، دەرچووانی (كۆلیژی پزیشكی گشتی، كۆلیژی پەرستیاری، پەیمانگەی پەرستیاری)ی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2023-2024 لە بڕیاری دامەزراندن سوودمەند دەبن، بەمەرجێك دانیشتووی سنووری شارۆچكەی مەخموور و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بن.
بە دامەزراندنی ئەم دەرچووانەی كۆلیژ و پەیمانگەی پزیشكی و پەرستاری، تا ئاستێكی زۆر باش گرفتی كەمی میلاكاتی پزیشكی و كارمەندان لە بنكەكانی تەندروستی لە سنووری شارۆچكەی مەخموور چارەسەر دەبن.
ئێستا سەرجەم دەرچووانی كۆلیژی پزیشكی گشتی و كۆلیژی پەرستاری و پەیمانگەی پەرستاری لە سنووری شارۆچكەی مەخموور و شارەدێكانی دەوروبەری، دەتوانن فۆڕمەكە پڕ بكەنەوە بۆ ئەوەی سوودمەندبن لەم پڕۆسەیەی دامەزراندن.
دەرچووانی كۆلیژە پزیشكییەكانی سنووری شارۆچكەی مەخموور دەتوانن لە رێگەی (ئەم لینكە) فۆڕمی دامەزراندن پڕ بكەنەوە.
مەخموور / كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.