نرخی ئه‌مپێری مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له‌سنووری شاری هه‌ولێر به‌پێی شوێن و كاتژمێره‌كانی كارپێكردن جیاوازه له مانگی ته‌مووزدا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێریش ده‌ڵێت، نرخی ئه‌مپێرێك مۆلیده‌ی ئه‌هلی له 12 هه‌زار تاكو 18 هه‌زار و 500 دینار ده‌بێت.
ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ی ئابی 2025، خۆران خۆرانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر به دیجیتاڵ میدیای كوردستان تیڤی راگه‌یاند: له ماوه‌ی مانگی ته‌مووزدا 315 تاكو 460 كاتژمێر مۆلیده‌ی ئه‌هلی بۆ گه‌ره‌كه‌كان هه‌ڵكراوه، جگه له‌وه بۆ هه‌ر كاتژمێرێك هه‌ڵكردنی مۆلیده بڕی 40 دینار دیاریكراوه.
بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك چه‌ند دیاریكراوه.؟
خۆران خۆرانی ده‌ڵێت: كاتژمێره‌كانی كارپێكردنی مۆلیده‌ی ئه‌هلی له‌شاری هه‌ولێر به‌پێی شوێن و گه‌ڕه‌كه‌كان جیاوازه، به‌مه‌ش كۆی گشتیی نرخی ئه‌مپێرێك مۆلیده له 12 هه‌زار ده‌ستپێده‌كات تاكو 18 هه‌زار و 500 دینار ده‌بێت.
له سنووری شاری هه‌ولێر چه‌ند مۆلیده كوژاونه‌ته‌وه.؟
له‌باره‌ی كوژانه‌وه‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان به‌هۆی دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ سنووری شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر گوتی: تا ئێستا هه‌زار و 800 مۆلیده‌ی ئه‌هلی به‌هۆی دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی رووناكی كوژێنراونه‌ته‌وه.
ئه‌و مۆلیدانه‌ی كه كوژاونه‌ته‌وه چه‌ندی هی ناو شار و چه‌ندی هی ده‌ره‌وه‌ی شاره .؟
خۆران خۆرانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای كرد: هه‌زار و 200 مۆلیده له‌ناو سه‌نته‌ری شار و 600 مۆلیده‌ش له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر به ته‌واوی كوژاونه‌ته‌وه.
چه‌ند مۆلیده‌ی تر ماوه له شاری هه‌ولێر بكوژێنرێنه‌وه.؟
خۆران خۆرانی رایگه‌یاند: تا كۆتایی مانگی ئاب بڕیار وایه 200 مۆلیده‌ی تریش به ته‌واوی بكوژێنرێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.