Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 10:44

بۆ یەکەمجار رۆبۆتێک دکتۆرا دەخوێنێت

کوردستان TV
100%

رۆبۆتێک بۆ یەکەمجار دکتۆرا دەخوێنێت لە بواری سینەما و درامادا و ئەمەش مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو زۆرێک لە هاووڵاتییان دژین و رۆبۆت بە بێ هەست ناوی دەبەن.

بە گوێرەی ماڵپەڕی "South China Morning Post" رۆبۆتی"شویبا 01" بووە یەکەم ڕۆبۆتی هاوشێوەی مرۆڤ کە لە پرۆگرامی دکتۆرا لە بواری هونەرەکانی دراما و سینەما لە یەکێک لە زانکۆ بەناوبانگەکانی چین وەربگیرێت.

ئەم ساتە مێژووییە مشتومڕێکی بەرفراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دروست کرد و بووە هۆی کردنەوەی دیبەیتی فراوان دەربارەی کاریگەریی زیرەکیی دەستکرد لەسەر خوێندن و هونەر.

بەپێی ماڵپەڕی "South China Morning Post"، ڕۆبۆتی "شویبا 01" بە هاوکاری نێوان زانکۆی شانگهای بۆ زانست و تەکنەلۆجیا و کۆمپانیای "DroidUp Robotics" پەرەی پێدراوە.

 بە گوتەی پەرەپێدەرەکانی لە ڕووی شێوەوە لە "گەنجێکی قۆزی پێگەیشتوو" دەچێت. باڵای ڕۆبۆتەکە 1.75 مەترە و کێشی نزیکەی 30 کیلۆگرامە، و دەتوانێت لە ڕووی جەستەییەوە هاوشێوەی خەڵک مامەڵە بکات، دیزاینە پێشکەوتووەکەی بەجۆرێکە دەتوانێت بە دەمووچاوی هەموو دەربڕینەکانی مرۆڤ ئەنجام بدات.

رۆبۆتۆکە توانای نووسینی دەق و کاری دەرهێنەری و رۆڵبینین و هەروەها توانای کارکردنی لە گشت بەشە جیا جیاکاندا هەیە و تەنانەت دەتوانێت گۆرانیش بڵێت، ئەمەش دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە و چەندین رای جیاواز کەوتە ئاراوا.

 

کاردانەوەی جیاواز: ئایا ڕۆبۆت لە هونەردا جێگەی هەیە؟

سەرەڕای ئەم سەرکەوتنانە هەندێک کەس باوەڕیان بە بیرۆکەی وەرگرتنی ڕۆبۆتێک لە ئەکادیمیای هونەردا نییە، هەندێک لە خوێندکاران پێیان وایە کە ئۆپێرای چینی پێویستی بە دەربڕینی دەوڵەمەند و دەنگێکی ناوازە هەیە، و گومانیان هەیە کە ڕۆبۆت بتوانێت هەستی بینەران بە هەمان شێوەی مرۆڤ بجوڵێنێت.

لە وەڵامی ئەم ڕەخنانەدا رۆبۆتی "شویبا 01" لە پرۆگرامێکی تەلەفزیۆنیدا خۆی وەڵامی خەڵكی دایەوەو بە شێوەیەکی گاڵتەئامێز وتی: "ئەگەر نەتوانم دەربچم و سەرکەوتوو نەبم ڕەنگە داتاکانم کەم بکرێنەوە یان بسڕدرێنەوە". گوتیشی درووستکەرەکەم "دەمباتە مۆزەخانەیەک ئەمەش سەرنجڕاکێش دیارە لانیکەم دەبمە بەشێک لە مێژووی هونەر".

 

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.