دەرچووانی كۆلیژە پزیشكییەكانی دانیشتووی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان ئێستا دەتوانن فۆڕم پڕ بكەنەوە بە مەبەستی دامەزراندنیان لەسەر میلاكی وەزارەتی تەندروستی عێراق.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ئاگادارییەكی ئاراستەی سەرجەم دەرچووانی کۆلێژی (پزیشکی گشتی) و (کۆلێژی پەرستاری) و (پەیمانگە پەرستاری)ی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان (2023-2024) كرد ئەوانە دانیشتووی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن.
لە ئاگادارییەكەدا هاتووە "ئێستا ئەم دەرچووانە دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن پڕ بكەنەوە".
بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن (كلیك لێرە) بكە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.