Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 08:31

لە هەولێر ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستی پێ کرد

کوردستان TV
100%

لێژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر بە بەشداریی بەرپرسی نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کۆ بووەوە و ئەرک و کارەکانى هێزەکانی ناوخۆ، بەرگریی شارستانی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانى دیکەی بەپێى ڕێکار و ڕێوشوێنی پێویست دەستنیشان کران.

ئەمڕۆ یەکشەممە 3ـی ئابی 2025، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند لە پێناو داڕشتنى پلان و ئامادەکاریی بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنێکی ئارام بۆ پەرلەمانى عێراق و زەمینەخۆشکردن و فەرهەمکردنى ئازادی دەنگدەران لە کەشوهەوایەکی سەقامگیر لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنیی هەڵبژاردنى پارێزگا، بە سەرپەرشتیی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە بەشداریی بەرپرسى نووسینگەى هەولێرى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆیى هەڵبژاردنەکان، لە دیوانى پارێزگا، بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە دابینکردنى پێداویستییەکان و ئامادەکارییەکان لە بنکەکانى دەنگدانى تایبەت و بنکەکانى دەنگدانى گشتی لە پڕۆسەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق، کە بڕیارە لە مانگى 11ى ئەم ساڵ بەڕێوەبچێت، گفتوگۆ کرا.

پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە هێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کە لە هەڵبژرادنى ڕابردوودا بە باشى و رێکوپێکى ئەرکەکانى خۆیان ئەنجام داوە، ئەرک و کارەکانى هێزەکانی ناوخۆ، بەرگریی شارستانی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانى دیکەی بەپێى ڕێکار و ڕێوشوێنی پێویست دەستنیشان کرد و بۆ سەرکەوتنى پڕۆسەکەش هەموو هاوکاریی و پاڵپشتییەکى پارێزگا و فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەکانى بۆ نووسینگەى هەولێرى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان دووپات کردەوە.

لە کۆتاییشدا، پارێزگارى هەولێر، جگە لە جەختکردنەوە لە ئامادەباشیی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئومێدی خواست بە پابەندبوون بە بڕیار و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن، هەڵبژاردنێکی ئارام، لە کەشوهەوایەکی سەقامگیر و دیموکراسى و سەرکەوتوو لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سەرتاپاى هەرێمى کوردستان و عێراق بەڕێوە بچێت.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.