Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 03:17

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

رووداوێکی هاتوچۆ لە راپەڕین روویدا و بە هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 3ـی ئابی 2025، عەلی عەبدوڵڵا ئیسماعیل گوتەبێژی هاتوچۆی ڕاپەڕین بە "خدر رەزگەی" پەیامنێری "کوردستان تیڤی"ی ڕاگەیاند: لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبیلێک و بارهەڵگرێك هاووڵاتییەک گیانی لەدەست دا.

گوتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین دەڵێت، رووداوەکە لەسەر ڕێگای شارەدێی سەروچاوە و کۆمەڵگای شکارتە لە دەڤەری راپەرین روویداوە.

عەلی عەبدوڵڵا گوتی، لە ئەنجامی ئەم پێکدادانە هاووڵاتییەک گیانی لەدەست داوە و سێ کەسی دیکەش بە سەختی بریندابوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.