Erbil 31°C ھەینی 26 حوزەیران 15:03

دوا وادە بۆ نوێکردنەوەی پسوولەی خۆراک دیاری کرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ماوەی نوێکردنەوەی پسوولەی خۆراک بە شێوازی ئەلیکترۆنی تا 25ی ئابی 2025 درێژ کرایەوە و جەختیش دەکاتەوە کە ئەمە دوا مۆڵەتە و هاووڵاتیان دەبێت پابەند بن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 3ـی ئابی 2025، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: وەزیری بازرگانیی عێراق ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی خۆتۆمارکردنەکە بەبێ بەرامبەر.

ناوبراو هۆشداریی دا کە دوای ئەو وادەیە ڕێکاری تر وەردەگیرێت بۆ قۆناغی دووەم.

سەبارەت بە ڕێژەی بەشداری، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی 83% بەشداریی لە پرۆسەکەدا کردووە، کە ئەم ڕێژەیە لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەرزترە.

دابەشبوونی ڕێژەکەش بەم شێوەیەیە:

هەڵەبجە: زیاتر لە 88%
هەولێر: زیاتر لە 84%
سلێمانی: زیاتر لە 83%
دهۆک: زیاتر لە 79%

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی داوا لەو هاووڵاتیانە دەکات کە تا ئێستا خۆیان تۆمار نەکردووە، ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە و لەو ماوەیەدا کارەکانیان تەواو بکەن، چونکە بە پێچەوانەوە، بەشەخۆراکیان ڕادەگیرێت تاوەکوو فۆڕمەکە پڕ دەکەنەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.