نرخی مریشک کەمێک دابەزیوە و مریشک فرۆشەکان دەڵێن هەندێک لە دەواجنەکان کە دایانخستبوو دیسان بەکار کەوتوونەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 3ـی ئابی 2025، محەممەد عەباس، مریشک فرۆشی هەولێر بە "دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی"ی گوت، نرخی مریشک کەمێک دابەزیوە و بە هۆی زیاد بوونی مریشک ئەگەر هەیە نرخی زیاتر دابەزێت.
محەممەد عەباس دەڵێت، نرخی مریشک بەهۆی کەمیی دەواجنەکانەوە زیادی کردبوو، تەنها مریشکی دەواجنەکان نرخیان گۆڕابوو مریشکی خۆمانە بە هەمان نرخی خۆی کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرا.
ئازاد حەسەن مریشکفرۆشێکی دیکەی هەولێر دەڵێت، لە ماوەی رابردوو خواست لەسەر مریشکی دەواجنەکان زۆر بوو، ئەمە بووە هۆکاری سەرەکیی بەرز بوونەوەی نرخەکەی.
نرخی مریشک لە بازاڕەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
مریشکی دەواجن: کیلۆی 3 هەزار و 500 دینار
مریشکی ئومەهات: کیلۆی 3 هەزار و 500 دینار
مریشکی خۆمانە، دانەی 10 هەزار بۆ 20 هەزار دینار
کەڵەشێری خۆمانە، دانەی 15 هەزار بۆ 30 هەزار دینار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.