Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 19:13

شارەزایەکی کەشناسی: گەرمای تاقەتپرووکێن روو لە هەرێم ناکاتەوە

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، پلەی گەرما تا هەفتەی داهاتوو بەرز نابێتەوە و بە شێوەیەکی گشتی گەرمای تاقەتپرووکێن روو لە هەرێم ناکاتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە، 3ـی ئاب، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی، بە "دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی"ی، ڕاگەیاند: دوای ئەو شەپۆلە گەرمایەی رووی لە هەرێمی کوردستان کرد، چەند ڕۆژێکە پلەی گەرما بە رێژەی 5 پلەی سیلیزی دابەزیوە و ئەو نزم بوونەوەیە تاوەکو هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

محەمەد کەمال وتیشی: تا 10 و 11ـی ئاب پلەی گەرما بە نزمی دەمێنێتەوە و دواتر 3 بۆ 4 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە بە شێوەیەک کە لە گەرمیان پلەی گەرما دەبێتە 49 پلەی سیلیزی، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی بە پێی پێشبینییەکان گەرمای تاقەتپڕووکێن روو لە هەرێم ناکاتەوە".

هەروەها وتیشی: هەموو شەپۆلەکانی گەرما لەم مانگەدا کورت خایەن و پچڕپچڕ دەبن، واتا هەموو شەپۆلەکانی گەرما کورتخایەن و نیمچە گەرمن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.