Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 19:46

وەزیری دەرەوەی ئێران: پیتاندنی سفر هێڵی سوورە و داوای قەرەبووکردنەوەش دەکەین

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئێران مەرجە سەرەکییەکانی وڵاتەکەی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا ئاشکرا کرد و جەختی کردەوە کە پیتاندنی سفر هێڵی سوورە و داوای قەرەبووکردنەوەش دەکەن.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "فاینانشیاڵ تایمز" ڕایگەیاند، هەر ڕێککەوتنێک بەندە بەوەی ئەمریکا واز لە داواکاریی پیتاندنی سفرـی یۆرانیۆم بهێنێت و گوتی: "تا ئەمریکا سوور بێت لەسەر پیتاندنی سفر، هیچ ڕێککەوتنێک ناکرێت".

هەروەها داوای کرد ئەمریکا قەرەبووی ئەو زیانانە بکاتەوە کە لە هێرشەکانی ئەم دواییەدا بەر ئێران کەوتوون و گەرەنتی دووبارەنەبوونەوەی بدات.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاتی شەڕ و دوای شەڕەکە پەیامیان ئاڵوگۆڕ کردووە و پێی ڕاگەیاندوون کە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئەتۆمی ئێران دەبێت چارەسەری "بردنەوە-بردنەوە" بدۆزرێتەوە. ڕێگای دانوستان بەرتەسکە بەڵام مەحاڵ نییە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.