به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداركراونه‌ته‌وه له رووداوێكی كوشتن كه كه‌سێك خوشكی خۆی كوشتووه، دوای به‌دواداچوون و گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس به شوێنی رووداوه‌كه توانرا تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2ی ئاب ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی ئاگادار كرایەوە لە بوونی رووداوێكی كوشتن لە گەڕەكی شێخ عبدالقادری چوێسە لەشاری سلێمانی ، دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی رووداوەكەو كەشف و هێڵكاری شانۆی تاوان ئەنجامدرا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: بەبڕیاری دادوەری لێكۆلینه‌وه، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ، پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی و مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار ، سەره‌نجام تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد .
پۆلیسی سلێمانی ده‌شڵێت: لە ئێستادا تۆمەتبار ( ت ، س ،أ ) بەبڕیاری دادوەرو بەتۆمەتی كوشتنی خوشكەكەی خۆی ، بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.