پارێزگاری هه‌ولێر رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیارەكانی حكوومەت ئێستا زۆربەی تابلۆی دوكان و ماركێت و كۆمپانیاكان كراونه‌ته زمانی كوردی، تەنانەت بڕانده جیهانی و كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانیش تابلۆکانیان كردووەته كوردی.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕاگه‌یاند: له‌گه‌ڵ بڕیاری حكوومه‌ت بۆ گۆڕینی تابلۆی شوێنه گشتییه‌كان و نووسینی تابلۆكان به زمانی كوردی، له سنووری هه‌ولێر ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كه كراوه.
راشیگەیاند: ده‌توانم بڵێم ئێستا هه‌مووی یان زۆربه‌ی هه‌ره زۆری تابلۆكان به كوردی نووسراون، مه‌گه‌ر لێره و له‌وێ له شوێنی لاچەپ تابلۆ هەبێت کوردی نەبێت، ئه‌ویش لیژنه‌كانمان به‌رده‌وام چاودێری ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ببینن ڕێكاری یاسایی ده‌گرنه‌به‌ر.
ئومێد خۆشناو گوتیشی: بابه‌تی تابلۆكان په‌یوه‌ندی به چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی حكوومه‌ت هه‌یه و پۆلێن كراون، به‌شێكیان سه‌ر بە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزار و به‌شێكیشیان سەر بە قایمقامییه‌تن، هەروەها به‌شێكی دیكه‌شیان ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی ده‌سەڵاتی شاره‌وانی و كۆمپانیاكانەوە.
پارێزگاری هەولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد: پێویسته هه‌موو شوێنێك به زمانی كوردی له‌سه‌ری بنووسرێت، له هه‌ولێر تابلۆی بڕانده جیهانییه‌كان، كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی و شوێنی زۆر بەناوبانگ هه‌ن، هه‌مووی به كوردی له‌سه‌ریان نووسراوه و پابه‌ندی بڕیارەكانی حكوومه‌تن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.