Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 00:47

بكوژی هاووڵاتییەكەی سەیدسادق دەستگیر كرا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، هێزەکانیان بکوژی ئەو هاووڵاتییەیان دەستگیرکردووە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە شارۆچكەی سەیدسادق کوژرا. پۆلیس هەروەها ئاشکرای دەکات کە تۆمەتبارەکە کوڕی قوربانییەکەیە و دانی بە تاوانەکەی داناوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 29ـی تەمووز، لە ڕاگەیێندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی ڕۆژی 25ـی تەمووزی 2025، هاووڵاتییەک لە سنووری شارۆچكەی سەیدسادق کوژرا، هێزەکانی پۆلیس دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دوای ئەنجامدانی کەشف و هێڵکاری، دوو کەسیان وەک گومانلێکراو دەستگیر کرد.

پۆلیس ڕوونیکردووەتەوە کە لێکۆڵینەوەکان بەردەوام بوون و دوای کۆکردنەوەی بەڵگەی پێویست، دەرکەوت یەکێک لە تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان تاوانەکەی ئەنجامداوە.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: بکوژەکە کوڕی خودی قوربانییەکەیە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: تۆمەتباری سەرەکی ناوی (ک، ب، ق)ـە و لەدایکبووی ساڵی 2001ـە. ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دانی بە تاوانەکەی داناوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.