سەرۆک بارزانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە و جەخت لە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا کرایەوە.
رۆژی سێشەممە 29ی تەممووزی 2025، لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە "یان برێیم" کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پێشهات و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە بە گشتیی و هەروەها بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق ئالوگۆڕکران.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا کرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.