سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کرد و هەردوو لا جەختیان لەسەر ڕێزگرتن و گەرەنتیکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کردەوە.
رۆژی سێشەممە 29ی تەمووی 2025، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، لەگەڵ محەممەد ئەلحەسسان، نوێنهرى تایبهتی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یوونامی – UNAMI) کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوە، جەختکردنەوە بوو لەسەر ڕێزگرتن و گەرەنتیکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و وەک قەوارەیەکی دەستووری و فیدراڵی".
لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها "کۆتاییهێنان بە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ژێرخانی وزەی هەرێم و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەران" خرایە بەر باس و جەخت لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی کارکردنی ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان کرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.