Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:14

دۆناڵد ترەمپ رێككەوتنی بازرگانی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا راگەیاند

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی ڕێككەوتنی بازرگانی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپای راگەیاند.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی رێككەوتنەكە رایگەیاند: بڕیاردرا لە سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا بازاڕی تایبەت بۆ فرۆشتنی بەرهەمە ئەمریكییەكان بكرێتەوە.

هەروەها رایگەیاند: یەكێتی ئەوروپا بە بڕی 150 ملیار دۆلار وزە لە ئەمریكا دەكڕێت، لەبەرمبەر ئەوەشدا پێناسی گومرگی بۆ رێژەی 15% بەسەر وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا دادەبەزێنین.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا چەند مانگێك پێش ئێستا هەڕەشەی لە یەكێتی ئەوروپا كردبوو كە ئەگەر لەگەڵیان رێك نەكەون، ئەوا پێناسی گومرگی بە ڕێژەی 50% بەسەر وڵاتانی یەكێتییەكە دەسەپێنێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.