وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، سەرۆکی ئەمریکا بێ هیوا بووە لە سەرۆکی رووسیا و هیچ هەنگاوێکی جدی لێ نابینێت، بەم حاڵەش هێشتا دەیەوێت شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا کۆتایی پێ بێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 27ـی تەمووز، مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: "دۆناڵد ترەمپ هێشتا دەیەوێت شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکراینا کۆتایی بێت و خوازیارە هەنگاوی جدی لەو بارەیەوە ببینێت".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی، ئەمە شەڕی ئەمریکا و ترەمپ نییە بەڵام ترەمپ حەزی بە ئاشتییە و دەیەوێت بە زووترین کات شەڕەکە کۆتایی بێت.
ترەمپ چەند جارێک پەیوەندیی بە پوتینەوە کردووە و هەوڵی وەستاندنی شەڕی داوە و مارک رۆبیۆش دەڵێت، ترەمپ بێ هیوا بووە لە سەرۆکی رووسیا و هیچ هەنگاوێک و بەرەو پێشچوونێک نابینێت سەرەڕای هەوڵ و پەیوەندییە بەردەوامەکانی.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند؛ ئەمریکا دەست بە جموجۆڵ دەکات و ترەمپ بە ئاشکرا پێی گوتووین دەبێت بە هەر نرخێک بێت شەڕ راوەستێت.
ستیڤ وێتکۆف، نێردەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش گوتی، دەمەوێت پێش کۆتایی هاتنی گەڕی دەسەڵاتی ترەمپ، ئاشتی لە نێوان رووسیا و ئۆکراینا ببینیم.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ترەمپ هێشتا دەیەوێت کۆتایی بە شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکراینا بهێنێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.