Erbil 31°C سێشەممە 18 ئاب 20:05

کچێکی تەمەن 18 ساڵ لە ڕووباری خابوور خنکا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی زاخۆ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، کچێکی تەمەن 18 ساڵ لە ڕووباری خابوور لە سنووری قەزاکەدا خنکاوە و تەرمەکەی لەلایەن تیمە فریاگوزارییەکانەوە دۆزراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی  بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ، ڕووداوەکە نزیک کاتژمێر 2:30ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 26ـی تەمووزی 2025، لە نزیک گوندی جەمشکو ڕوویداوە. قوربانییەکە کچێکی تەمەن 18 ساڵە بە ناوی (س.س.ش) و دانیشتووی قەزای شنگالە.

پۆلیسی زاخۆ ئاماژەی بەوەش کردووە کە تەرمی کچەکە دەرهێنراوەتەوە و بۆ توێکاریی پزیشکی ڕەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە. هەروەها لەلایەن بنکەی پۆلیسی سێمێلکاوە بە بڕیاری دادوەر، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.