کۆگایەکی کارتۆن لە دهۆک سووتا و بەرێوەبەری بەرگری شارستانی دهۆکیش دەڵێت، ئاگرەکەمان کۆنترۆڵ کردووە و لە هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە دەکۆڵینەوە.
ئەمرۆ هەینی 25ـی تەمووز، عەمید حەسەن خورشید بەرێوەبەری بەرگریشارستانی دهۆک بە "ئومێد نزار" پەیامنێری "کوردستان تیڤی"ی راگەیاند: لە گەڕەکی سەرهەڵدان کۆگایەکی کارتۆن ئاگری گرت و لەلاین تیمی بەرگری شارستانی دهۆک ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا".
بەرێوەبەری بەرگری شارستانی دهۆک دەڵێت، ئاگرەکە تەنها زیانی مادی هەبووە و زیانی گیانی نەبووە.
عەمید حسن خورشید گوتی: تا ئێستا هۆکاری سووتانی کۆگاکە نادیارە و بە گوێرەی پێشبینییەکانمان هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە بەهۆی گەرماوە بێت، هەندێک لە مەواد بە هۆی گەرما و گەیشتنی تیشکی خۆر لە رێگەی شوشەی پەنجەرەوە دەسووتێت و دەبێتە هۆی ئاگر کەوتنەوە.
بەرێوەبەری بەرگری شارستانی دهۆک گوتیشی: تیمەکانمان لە لێکۆڵینەوەکان بەردەوام دەبن تا هۆکاری راستەقینەی پشت ئاگر کەوتنەوەکە دەزانن و هەرکاتێک هۆکارەکە روون بووەوە بۆ رای گشتی دەخەینە روو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.