وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند مووچەی مانگی ئایار خراوەتە سەر هەژماری بانکیی ئەم وەزارەتە و ڕۆژی هەینی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات.
ڕۆژی پێنجشەممە 24ی تەمووزی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕی (٩٧٤،٨١٣،٠٠٠،٠٠٠) نۆ سەدو حەفتاو چوار ملیارو هەشت سەدو سیانزە ملیۆن دینار، وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
بە پێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دارایی: "سبەی هەینی (٢٥ ی تەمووزی ٢٠٢٥) دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.