Erbil 31°C سێشەممە 18 ئاب 02:40

کچێکی تەمەن 16 ساڵ لە رووباری خابوور خنکا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ کچێکی گەنج لە رووباری خابووردا خنکاوە و تەرمەکەی دۆزراوەتەوە. پۆلیس دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێ کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ لە ڕاگەیێندراوێكدا رایگەیاند: نزیکەی کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە، کچێکی گەنج بە ناوی (د.هـ.ج) کە تەمەنی 16 ساڵە، لە رووباری خابوور لە سنووری ناحیەی بێگۆڤا، لە گوندی نەرمکێ، خنکاوە.

پۆلیسی زاخۆ ئاماژەی بەوەشکردووە کە دوای رووداوەکە، تەرمی کچەکە دۆزراوەتەوە و دەرهێنراوەتەوە، پاشان رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە بنکەی پۆلیسی بێگۆڤا دەستی بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە کردووە. هەروەها بە بڕیاری دادوەر، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە بەپێی ماددەی (411)ی یاسای سزادان کراوەتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.