Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 14:04

ئەڵمانیا 40 فڕۆکەی جەنگی بە تورکیا دەفرۆشێت

کوردستان TV
100%

حکوومەتی ئەڵمانیا ڕەزامەندیی لەسەر فرۆشتنی چ فڕۆکەی جەنگی بە تورکیا دەربڕیوە و ئەم هەنگاوە وەک ئاماژەیەک بۆ باشتربوونەوەی پەیوەندییەکان نێوان ئەنقەرە و بەرلین لێک دەدرێتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە، 23ـی تەمووز، گۆڤاری ''شپیگڵ''ی ئەڵمانی، بڵاوی کردەوە حکوومەتی ئەڵمانیا ڕەزامەندیی لەسەر فرۆشتنی 40 فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتووی جۆری "یورۆفایتەر تایفون" بە تورکیا دەربڕیوە.

شپیگێڵ ئاشکراشی کردووە، بڕیارەکە لەلایەن ''ئەنجومەنی ئاسایشی فیدراڵی'' ئەڵمانیاوە کە دەستەیەکە بڕیار لەسەر هەناردەکردنی چەکی وڵاتەکە دەدات، پەسند کراوە. ئەم پێشهاتە لە چوارچێوەی ئەو گفتوگۆ بەردەوامانەدایە کە لەنێوان ئەنقەرە و هاوبەشە ئەوروپییەکانی بەرهەمهێنەری فڕۆکەکەدا، بۆ پڕچەککردنی هێزی ئاسمانیی تورکیا لە ئارادایە.

فڕۆکەی یورۆفایتەر تایفون بەرهەمێکی هاوبەشی کۆنسێرتیۆمێکی پیشەسازییە کە لە کۆمپانیاکانی ئێرباس، بی ئەی ئی سیستمز (بەریتانیا) و لیۆناردۆ (ئیتالیا) پێکدێت.

شڕۆڤەکارە سیاسییەکان ئەم هەنگاوەی ئەڵمانیا بە ئاماژەیەکی ڕوون بۆ باشتربوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان بەرلین و ئەنقەرە دادەنێن، بەتایبەت دوای چەندین ساڵ لە گرژیی سیاسی کە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر هاوکارییە سەربازییەکانی نێوانیان و بەتایبەت گرێبەستەکانی فرۆشتنی چەک، دانابوو.

تایبەتمەندییەکانی یورۆفایتەر تایفون

فڕۆکەی جەنگیی یورۆفایتەر تایفون، بە یەکێک لە بەهێزترین فڕۆکە فرەئەرکەکانی جیهان هەژمار دەکرێت. ئەم فڕۆکەیە بۆ پێکانی ئاماجەکان لە ئاسمان و زەوی بە وردییەکی زۆر دیزاین کراوە.

فڕۆکەکە خاوەنی سیستمی ئەلیکترۆنیی فڕۆکەوانی (ئەڤیۆنیکس)ی زۆر پێشکەوتووە و توانای هەڵگرتنی چەندین جۆری مووشەکی ''ئاسمان-بۆ-ئاسمان''ی هەیە کە بە ڕادار و تیشکی ژێر سوور ئاراستە دەکرێن، ئەمەش وا دەکات بتوانێت لە دوورییەکی زۆرەوە و تەنانەت پێش ئاشکرابوونی، ڕووبەڕووی ئامانجەکانی ببێتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.