گوتەبێژی حکوومەتی ئێران لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا نوێترین ئاماری کوژراوانی شەڕی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیلی بڵاو کردەوە و ئاشکراشی کرد زۆرینەی کوژراوانی ئێران لە هێزە سەربازییەکان بوون.
رۆژی سێشەممە 22ی تەمووزی 2025، فاتمە موهاجیرانی، گوتەبێژی حکوومەتی ئێران ڕایگەیاند لە ماوەی 12 ڕۆژ شەڕی نێوان ئیران و ئسیرائیل، 1062 هاووڵاتیی ئیرانی کوژران کە سێ لەسەر چواری ئەو کەسانە هێزی سەربازی بوون و تاران بە 265 کوژراو، زۆرترین قوربانیی لەم شەڕەدا هەبووە.
بە گوتەی موهاجیرانی، 102 ئافرەت، 38 منداڵ، 18 کادیری تەندروستی، 5 ئەندامی مانگی سوور، 34 قوتابی و 5 مامۆستا لە نێو کوژراواندا بوون.
هەر بە پێی ئەم ئامارانە، لەو شەڕەدا 8 هەزار یەکەی نشتەجێبوون، 219 کارگەی پیشەسازی، 7 نەخۆشخانە و 11 ئامبوڵانس، زیانیان بەرکەوتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.