به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر ڕایگەیاند، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ كه خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانه، له زێی گه‌وره خنكا و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له گه‌ڕان، تیمه‌كانیان توانیویانه ته‌رمه‌كه‌ی بدۆزنه‌وه و ڕه‌وانه‌ی پزیشكیی دادی بكه‌ن.
ئەمڕۆ هەینی 18ـی تەمووز، شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە دیجیتاڵمیدیای (کوردستان تیڤی) راگەیاند: "ئه‌مڕۆ كاتژمێر 3:30ـی پاشنیوه‌ڕۆ، ئاگادار كراینه‌وه به بوونی ڕووداوێكی خنكان له زێی گه‌وره".
گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای گه‌یشتنی تیمه‌كان، ده‌ركه‌وتووه گه‌نجێك به ناوی (جوان ڕیاز حسێن)، ته‌مه‌ن 17 ساڵ، كه خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانه و دانیشتووی كه‌مپی داره‌شه‌كرانه، خنكاوه.
به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر ده‌شڵێت، دوای هه‌وڵ و گه‌ڕانێكی خێرا، كاتژمێر 4:45ـی ئێواره، له‌لایه‌ن تیمی ژێرئاوی بنكه‌ی خه‌باته‌وه ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه و ڕه‌وانه‌ی پزیشكیی دادی له هه‌ولێر كرا به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی ڕێكاره یاساییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.