ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كانی له‌نێوان چه‌كدارانی دروزه‌كان و كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌تی كاتیی سووریا به‌رده‌وامه، روانگه‌ی سووریش بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت، زیاتر له 600 كه‌س له‌و شه‌ره‌دا كوژراون كه زۆرینه‌یان دروزه‌كانن.
ئه‌مرۆ هه‌ینی 18ی ته‌مووز، روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌باره‌ی شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كانی پارێزگای سوه‌یدا له‌نێوان هۆزه‌كانی به‌ده‌وییه‌كان و چه‌كدارانی دروزه‌كان و حكوومه‌تی خۆجێیی له نوێترین ئاماریدا رایگه‌یاندووه، زیاتر له 600 كه‌س له‌و شه‌ڕه‌دا تا ئێستا كوژراون، كه زۆرینه‌یان دروزه‌كانن.
لای خۆیه‌وه ،حكوومه‌تی كاتیی سووریا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه هێزی زۆری ناردووه‌ته پارێزگای سوه‌یدا بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی دۆخی شه‌ڕ له‌نێوان هۆزی به‌ده‌وییه‌كان و چه‌كدارانی دروزه‌كان، به‌ڵام بێ ئاكام بووه.
له‌لایه‌كی تر ئیسرائیل له رۆژانی رابردوودا بۆ مه‌به‌ستی پاراستنی دروزه‌كان، هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی بۆ سه‌ر دیمه‌شق ده‌ستپێكرد و هێزه ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌تی كاتیی سووریای ناچار كرد له پارێزگای سوه‌یدا بكشێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.