چه‌ند رۆژێكه سێ ناوچەی پارێزگای چونچیۆنگی باشووری کۆریای باشوور بە شێوەیەکی نا ئاسایی بارانبارینی به‌خوڕ دەبارێت، بەپێی زانیارییە فەرمییەکانی کەشوهەوای وڵاته‌كه لانی كه‌م تا ئێستا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زاران كه‌سیش ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتووه و رۆیشتوون بۆ شوێنی سه‌لامه‌ت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی ته‌مووز ، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پریس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، وەزارەتی ناوخۆی كۆریای باشوور رایگەیاندووه: به‌هۆی بارانی به‌خوڕی ئەمڕۆ پێنجشەممە سێ کەس گیانیان له‌ده‌ست داوه کە سەرجەمیان لە پارێزگای باشووری چونچۆنگن.
لای خۆیه‌وه،بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی كۆریای باشوور بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووه: " تیمه نیشتیمانییه‌كان له ته‌واوی وڵات سه‌رقاڵی رژگاركردنی خه‌ڵكن له ناوچه‌كانی باشوور و شاری چونچۆنگن، تا ئیستا هه‌زاران كه‌س له‌و ناوچانه گواستراونه‌ته‌وه بۆ شوێنی سه‌لامه‌ت.
پۆلیسی ناوچه‌ی چونچۆنگ بە ئاژانسی "فرانس پرێس" ی راگەیاندووە:ئاماره‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن، کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلێکی ژێرئاوکەوتوودا دۆزراوەتەوە، پیاوێکی بەساڵاچوو لە نزیک چەمێکدا بردراوە، پیاوێکی بەساڵاچووی دیکەش لە شوقەیەکی ژێرزەمین کە لافاو لێی کۆبۆته‌وه، دوای ئەوەی کوڕەکەی هەواڵی بێسەروشوێنبوونی راگەیاندووە، بە مردوویی دۆزراوەتەوە.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ، بەرپرسێکی دەزگای کەشناسی بە ئاژانسی "فرانس پرێس " ی راگەیاندووە: ناوچەی رۆژئاوای سیۆسان بەهۆی بارانبارینەوە 114.9 ملیمەتر (4.5 ئینج) لە کاتژمێرێکدا ئاوی لێ بەرزبووەتەوە.
ئەو ئاستە بە شێوەیەکی ئاسایی لە ماوەی 100 ساڵدا تەنها جارێک دەبینرێت، ئاماژەی بەوەشکردووه، کە ئەمە بەرزترین رێژەی باران بارینه كه تۆمار كرابێت لەوەتەی لە ساڵی 1904.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە، بارانبارینە بەخوڕەکە بەهۆی هەوایەکی گەرم و شێ‌دار بووە، کە بەدرێژایی لێواری بەرزاییەکانی باکووری زەریای هێمن رژاوه‌ته وڵاته‌كه و ناسەقامگیرییەکی بەهێزی بەرگەهەوای لێکەوتووەتەوه و بووه‌ته هۆی بارانی تووندی به‌خوڕ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.