Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 00:52

ئوتۆمبێلەکانی سەرۆککۆماری ئێران پاش كڕینی بەنزینی تێکەڵ بە ئاو کوژانەوە

کوردستان TV
100%

بەرپرسێکی باڵای سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران ئاشکرای کرد لە کاتی سەردانێکی نافەرمیی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بۆ شاری تەورێز، سێ ئوتۆمبێلی هەڵگری سەرۆککۆمار و پاسەوانەکانی بە هۆی کڕینی بەنزینی تێکەڵ بە ئاو، لە رێگا کوژاونەتەوە و سەرۆککۆمار ناچار بووە بە تەکسی خۆی بگەیەنێتە تەورێز.

بە گوتەی مستەفا مەولەوی، چاودێری تایبەتی سەرۆکایەتیی کۆمار، هەر سێ ئوتۆمبێلەکەی سەرۆککۆمار لە کاتێکدا کە بۆ سەردانێکی نافەرمی لە تارانەوە بەرەو تەورێز دەچوون، ماوەیەک دوای ئەوەی لە بەنزینخانەیەکی پارێزگای قەزوێن بەنزینیان کڕی، لە ڕێگا کوژانەوە. دوای ئەم ڕووداوە، مەسعود پزیشکیان بە بێ ئەوەی داوای هاوکاری لە پارێزگاری قەزوێن یا لایەنێکی فەرمی بکات بە تەکسی چووە بۆ تەورێز.

مەولەوی ڕاشیگەیاندووە پاش لێکۆڵینەوەی تیمی پسپۆڕانی سەرۆککۆماری دەرکەوت ئەو بەنزینەی لە ئوتۆمبێلەکانیان کردووە ئاوی تێکەڵ کراوە و ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو بەنزینخانەیەی بەنزینەکەی بە سەرۆککۆمار و تیمەکەی فرۆشتبوو، پێشتریش بە هۆی فرۆشتنی بەنزینی تێکەڵ بە ئاو، سکاڵای لەسەر بووە بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوونیان بۆ سکاڵاکان نەکردووە.

فرۆشتنی بەنزینی خراپ لە بەنزینخانەکانی ئێران لە ماوەی رابردوودا ناڕەزایی هاووڵاتیانی لێ کەوتووەتەوە. بەڵام فاتمە کاهی، گوتەبێژی کۆمپانیای نیشتمانیی بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران ئەم هەواڵانەی ڕەت کردبووەوە و گوتبووی "لە ڕوانگەی زانستییەوە بەنزین تێکەڵ بە ئاو ناکرێت".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.