ئاژانسی هەواڵی سووریا کشانەوەی هێزەکانی سوپای سووریای لە شاری سوەیدا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دیمەشقی پایتەخت ڕاگەیاند، ئەمەش دوای چەند ڕۆژێک لە پێکدادانی خوێناوی لەنێوان هێزەکانی حکوومەت و چەکدارە درووزەکان دێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـی تەمووز، ئاژانسی هەواڵی سووریا (سانا)، ڕایگەیاند: هێزەکانی سوپای سووریا دەستیان بە کشانەوە لە سوەیدا کردووە وەک جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان دەوڵەتی سووریا و شێخەکانی عەقڵ لە شارەکەدا کراوە.
پێش ڕێککەوتنی کشانەوەکە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی وەزارەتی بەرگریی سووریایان لە دیمەشق کرد. ئیسرائیل بەرگری لە کەمینەی درووزەکان دەکات و هۆشداریی داوەتە حکوومەتی سووریا کە نەیانکاتە ئامانج.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە چوار ڕۆژی ڕابردووی گرژییەکان لە سوەیدا، زیاتر لە 300 کەس کوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.